Erbil 3°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 04:41

سەرۆكی وڵاتێك بڕیاری دا حەوت وەزارەتی حكوومەت هەڵبوەشێنێتەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆكی غانا بڕیاری دا حەوت وەزارەتی حكوومەتی وڵاتەكەی هەڵبووەشێنێتەوە بۆ ئەوەی تێچووی بەڕێوەبردنی وڵات كەم بكرێتەوە.

جۆن ماهاما سەرۆكی غانا ئەمڕۆ یەكشەممە بڕیاری دا حكوومەتی وڵاتەكەی لە 30 وەزارەتەوە بكات بە 23 وەزارەت.

سەرۆكەكە پێش هەڵبژاردن، بەڵێنی بە هاووڵاتییانی وڵاتەكەی دابوو حكوومەت بچووك بكاتەوە بۆ ئەوەی تێچووی گشتی بەڕێوەبردنی وڵات كەمتر ببێتەوە.

سەرۆك بەم بڕیارەی دەتوانێت 3 ملیار دۆلاری ئەمەریكی تێچووی حكوومەت كەم بكاتەوە بۆ ئەوەی بتوانێت بڕیارێكی زیاتر لە قەرزەكانی سندووقی دراوی نێودەوڵەتی بداتەوە.

جۆن ماهاما لە هەڵبژاردنەكانی غانا كە لە رۆژی 7ی مانگی رابردوو بەڕێوەچوو، توانی زۆرینەی دەنگەكانی هەڵبژاردن بەدەستبێنێ.

ماهاما پێش هەڵبژاردن بەڵێنی بە گەلەكەی دابوو، ئەگەر لە هەڵبژاردن سەركەوتن بەدەستبێنێ هەموو هەوڵێك دەدات بۆ بەرزكردنەوەی باری ئابووری وڵات و كەمكردنەوەی بێكاری و باشتركردنی دۆخی ژیان و كەمكردنەوەی قەرزە كەڵەكەبووەكانی سەر وڵاتەكەی.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.