Erbil 11°C شەممە 11 کانوونی دووەم 16:04

باران بارین له‌ شاره‌كان و به‌فر له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان ده‌بارێت

100%


پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ راگه‌یه‌ندرا.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 11ی1ی2025،  ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لە دوای نیوەرۆوە بارانبارین بە شێوەی نمە باران دەست پێدەکات لە کاتەکانی شەودا رێژەی باران بارین زیاتر دەبێت بە تایبەتی لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم لە گەڵ بارینى بەفر لە ناوچە شاخاویە سنووریەکان.

 ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌،  پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە سێ بۆ پێنج پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

کەشناسی هەرێمی كوردستان رایگه‌یاندووه‌، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ 12ی1ی2025، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەکاتەکانی بەیانیدا ئەگەری بارینی نمە باران هەیە لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم پاشان ئاسمان دەگۆرێت نیمچە هەور.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 14 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 12 پلەى سیلیزى

دهۆک: 13 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 15 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 13 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 14 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 3 پلەى سیلیزى

سۆران: 12 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 16 پلەى سیلیزى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.