Erbil 16°C چوارشەممە 05 شوبات 10:46

سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە تاران

کوردستان TV
100%


سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی بەمەبەستی تاوتوێکردنی ژمارەیەک پرسی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی ئێران، گەیشتە تاران.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع سوودانی بەسەردانێکی فەرمی گەیشتووەتە تاران.

پێشتر نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاندبوو کە ڕۆژی 8ی ئەم مانگە، محەمەد شیاع سوودانی بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە ئێران و لە میانیدا زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئەنجام دەدات.

باسی لەوەش کردبوو کە لە دیدار و کۆبوونەوەکانی محەمەد شیاع سوودانی و بەرپرسانی ئێران، ژمارەیەک پرسی گرنگ تاوتوێ دەکرێن لەنێویاندا، پەرەپێدان بە پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات و دوایین پێشھاتەکانی دۆخی ناوچەکە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.