د.شاخەوان سەعید زۆراب پسپۆڕی نەخۆشییەكانی سوتاوی و نەشتەرگەری جوانكاریی بۆ سایتی " تەندروستی" ووتی: لەوەرزی پایزو زستان خەڵك زیاتر لەسەرچاوەیەك لەئامێرەكانی گەرمكردنەوە بەكاردەهێنن ، هەندێك جاریش بەبێ ڕەچاوكردنی شوێنی یاریكردنی منداڵ كتری و مەنجەڵ بۆ ئاو گەرمكردن لەسەر زۆپا و هیتەری كارەبایی دادەنرێت و دواجار بەهۆی بەركەوتنی منداڵەكە دەبێتەهۆی ڕوودانی سوتاوی.
وتیشی: ئەوان وەك پزیشك زۆر لەو حاڵەتانەی سووتانی منداڵیان بینیوە و چەندبارە دەبنەوە بەهۆی گەرمكردنی ئاو بۆ چایی لێنان و چێشت لێنان لەسەر زۆپا و ئامێرەكانی تر، بۆیە دەكرێت بڵێن ئەوە بۆمبێكی نەتەقیوە لە ماڵەكاندا كە لەهەر كاتێكدا بێت كارەساتی گەورە بەدوای خۆیدا دێنێت ، بۆیە پێویستە كابانی ماڵ لەو شێوازانە دووربكەوێتەوە.
ژێدهر- تەندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.