Erbil 18°C یەکشەممە 20 نیسان 00:33

كەركووك.. بە تۆمەتی كوشتنی منداڵێكی 9 ساڵان دوو كەس دەستگیركران

کوردستان TV
100%

پۆلیسی كەركووك دوو كەسی بە تۆمەتی ئازاردان و كوشتنی منداڵێكی تەمەن 9 ساڵان لە شارۆچكەی دوومیز دەستگیر كرد، هەردوو تۆمەتبارەكە كەسی نزیكی منداڵەكەن.

پۆلیسی كەركووك رایگەیاند: دوای گەیاندنی تەرمی منداڵێكی تەمەن 9 ساڵ بۆ نەخۆشخانەی گشتی كەركووك، لە پشكنینەكان دەركەوت شوێنی ئازار بە جەستەیەوە هەبووە.

دوای دەرچوونی پشكنینەكان، یەكێك لەو كەسانە دەستگیركران كە لەگەڵ تەرمی منداڵەكە هاتبووە نەخۆشخانە.

دواتر بە بڕیاری دادوەر، بنكەی پۆلیسی دوومیز كەسێكی دیكەشی بە تۆمەتی بەشداریكردن لە كوشتنی منداڵەكە دەستگیر كرد.

ئێستا هەردوو تۆمەتبارەكە كە كەسی نزیكی منداڵەكەن، بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیركراون و لێكۆڵینەوەش لە هۆكاری گیانلەدەستدانی منداڵەكە بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.