وەزارەتی دارایی عێراق ڕەتی كردەوە بەهۆی نەبوونی پارەی كاشەوە بڕیاریاندابێت مووچەی مانگی 12ی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان نەنێرن.
وەزارەتی دارایی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند: هەموو ئەو دەنگۆیانەی سۆشیال میدیا رەت دەكەینەوە كە گوایە بەهۆی نەبوونی پارەی كاش و سیوولەوە بڕیارماندابێت مووچەی ئەم مانگەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان نەنێرین.
راشیگەیاند: پابەندین بە بڕیاری ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و لەمڕووەوە بەشی ژمێریاری وەزارەتمان لە هەوڵەكانی بۆ ناردنی پارە بۆ مووچە بەپێی خشتەیەكی دیاریكراو بەبێ دواكەوتن و لێبڕین بەردەوامە.
هەروەها رایگەیاند: داوا لە سەرجەم دەزگاكانی راگەیاندن و بەكارهێنەرانی تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی دەكەین لە گواستنەوەی زانیارییەكان وریا و وردبن و پێش بڵاوكردنەوەی هەر هەواڵ و زانیارییەك لە سەرچاوەكەی دڵنیابن.
وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەنراوەكەدا جەختیشی كردەوە كە هەمیشە دەرگاكانیان بەڕووی دەزگاكانی راگەیاندن بۆ پێدانی زانیاری و هەواڵەكان كراوەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.