Erbil 4°C ھەینی 03 کانوونی دووەم 21:22

پێشبینییەكانی كۆپیی بابا ڤانگا بۆ ساڵی 2025

کوردستان TV
100%

بابا ڤانگا پێشتر خۆی چەند پێشبینییەكی بۆ ساڵی 2025 كردبوو، بەڵام ئەمجارەیان كۆپییەكەی كە بە زیرەكی دەستكرد بەرهەمهێنراوە، چەندان پێشبینی دیكەی بۆ رووداوەكانی ساڵی 2025 كردووە.

كۆپییەكەی بابا ڤانگا پێشبینی كردووە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمەریكا لە ساڵی 2025 تووشی كێشەی تەندروستی ببێتەوە و بەهۆیەوە ماوەیەك لە خەڵك و چاوی میدیاكان دوور بكەوێتەوە، بەڵام لە كۆتاییدا ئەم نەهامەتییە تێدەپەڕێنێ وەك چۆن پێشتر لە هەوڵی تیرۆركردن رزگاری ببوو.

هەروەها پێشبینی كردووە سەرۆكی ئەمەریكا لە رووی راگەیاندنەوە سەكۆیەكی جیهانی تایبەت بەخۆی دروست بكات بۆ گەیشتن بە هەوادارانی لە سەرتاسەری جیهان. رەنگە ئەمەش بە هاوكاری ئیلۆن ماسك سەرۆكی تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكسەوە بێت.

بابا ڤانگا هەروەها پێشبینی كردووە ساڵی 2025 بۆ سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا ساڵێكی پڕ لە چەرمەسەری بێت.

بەهەمانشێوە پێشبینی كردووە هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلتەڕا لە پاڵەوانیەتییە جیهانییەكان ئاستێكی نموونەیی و پڕ لە دەستكەوت بەدەست بهێنێت.

كۆپییەكەی بابا ڤانگا ئاماژەی بەوەشداوە كە ساڵی داهاتوو لە رووی وەرزش و هونەرەوە بۆ هەموو جیهان ساڵێكی پڕ لە دەستكەوت دەبێت.

بابا ڤانگا بە یەكێك لە گەورەترین پێشبینیكارەكان لە مێژووی مرۆڤایەتی دادەنرێت، لە ساڵی 1911 لە گوندێكی بولگاریا لەدایكبووە لە تەمەنی 12 ساڵییەوە بینایی لەدەستداوە، لە ساڵی 1996 كۆچی دوایی كردووە.

ڤانگا خۆی پێشبینی كردبوو لە ساڵی 2025 رووداوی بوومەلەرزە و كارەساتی سروشتی لە جیهان زۆر ببێت و دواجاریش لەمساڵەدا بوونەوەرە ئاسمانییەكان بێنە سەر زەوی و هەروەها بە دۆزینەوەی چارەسەرێكی گەورەی پزیشكی مرۆڤ بەرەو نەمری بچێت.

ڤانگا بەر لە مردنی، پێشبینی بۆ چەندان رووداوی جیهانی كردبوو و بەشێك لە پێشبینییەكانیشی هاتبوونە دی، پێشبینییە هەرە گرینگەكانیشی رووداوی 11ی سێپتێمبەری ئەمەریكا و گیانلەدەستدانی شاژنە دایانا و پیسبوونی ژینگە و زۆربوونی رووداوەكانی بوومەلەرزە بووە.

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.