کارکردن لە پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هه‌ولێر بە خێرایی بەڕێوەدەچێت و کارکردن تێیدا لە ڕێگەی چەند شەفتێک بە 24 کاتژمێری بەردەوامە.
لەسەر فەرمانی مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بە گوژمەی نزیكەی 480 ملیۆن دۆلار دەست بە جێبەجێکردنی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هه‌ولێر کراوە، به ته‌واوبوونى پرۆژه‌كه، كێشه‌ى كهمئاوى له شارى هه‌ولێر به ڕێژه‌ى 100% چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
پرۆژه‌كە له ڕۆژێكدا 480 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاو دەپاڵێوێت، بۆ هه‌ر كاتژمێرێك 20- 21 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاوى خاوێن بۆ گه‌ڕه‌كه‌كانى شارى هه‌ولێر دەنێرێت.
پرۆژه‌كه به چوار هێڵى سه‌ره‌كى له‌نێوان گه‌ڕه‌كه‌كانى نێوان شه‌قامى 120 مه‌ترى و شه‌قامى 150 مه‌ترى جێبه‌جێ ده‌كرێت؛ كه گه‌ڕه‌كه‌كانى نێوان ئه‌و شه‌قامانه و ده‌ره‌وه‌ى شه‌قامه‌كان و داره‌توو، بنه‌سڵاوه، كه‌سنه‌زان، پيرزين، شاوێس، بەحركه، عەنكاوه و سێبيران لێی سوودمه‌ند ده‌بن.
پرۆسه‌ى وه‌رگرتنى ئاوى پرۆژه‌كه له زێى گه‌وره ده‌ست پێ ده‌كات و پاككردنه‌وه و پاڵاوتنى ئاوه‌كه و فلتهركردن و كلۆركردنى ئاوه‌كه به ستانداردى ڕێكخراوى ته‌ندروستیی جيهانى (WHO) و عێراقى جێبه‌جێ ده‌كرێت.
له پرۆژه‌ى فرياگوزاريى خێراى ئاوى هه‌ولێر 200 كيلۆمه‌تر بۆڕیی سپايڕۆڵ به‌كاردێت و 280 کیلۆمەتر بۆڕیی ئەسیلین بە تیرەی 160 ملیم و 220 ملیم و 250 ملیم بۆ به‌ستنه‌وه‌ى پرۆژه‌كه به گه‌ڕه‌كه‌كانى شارى هه‌ولێر به‌كار دێت.
جێبه‌جێكردنى ئه‌م پرۆژه‌يه كێشه‌ى كهمئاوى له شارى هه‌ولێر به ته‌واوى چاره‌سه‌ر دەكات و ده‌بێته هۆى داخستنى زياتر له هەزار بير‌ى ئاو، به مه‌به‌ستى پاراستنى ئاوى ژێرزه‌وى و بەفیڕۆنەدانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.