سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسڕائیلەوە كۆگایەكی چەكی تایبەت بە رژێمی پێشووی بەشار ئەسەد لە نزیك دیمەشقی پایتەختی سووریا كرایە ئامانج.
بۆردومانەكە لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسڕائیلەوە لە ناوچەی عەدرای پیشەسازی لە نزیك دیمەشق بووە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی روانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ، لە ئەنجامی بۆردومانی كۆگا چەكەكە 11 كەس كوژراون كە زۆرینەیان خەڵكی مەدەنین.
لە دوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد و كەوتنی دیمەشق لە 8ی ئەم مانگەوە، ئیسڕائیل بەردەوام كۆگا چەكەكانی سوپای سووریا لە ناوچە جیاجیاكان بۆردومان دەكات بۆ ئەوەی ئەم چەكانە نەكەونە دەست چەكدارانی دەستەی تەحریری شام.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.