Erbil 28°C یەکشەممە 20 نیسان 13:45

فرۆكەیەكی دیكەش كەوتە خوارەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممە فڕۆكەیەكی دیكە كەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە دوو كەس گیانیان لەدەست دا، ئەمە دوای ئەوەی هەر ئەمڕۆ فڕۆكەیەكی دیكەی نەفەرهەڵگری كۆریای باشوور بە 181 سەرنشینەوە كەوتە خوارەوە.

فڕۆكەكە تایبەت بوو بە یانەی ئاسمانی جەزیرەی ئیماڕاتی كە فڕۆكەیەكی بچووكی وەرزشی بوو.

فڕۆكەكە لەسەر ئاوەكانی پارێزگای رەئس خێمە لە ئیماڕات كەوتۆتە خوارەوە، لە ئەنجامدا كاپتن و هاوكارەكەی گیانیان لەدەستداوە.

ئەمە لەكاتێكدایە كە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە فڕۆكەیەكی هێڵی ئاسمانی كۆریای باشوور لە جۆری بۆینگ كە 181 سەرنشینی تێدابوو كەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە 179 سەرنشین گیانیان لەدەست دا.

چەند رۆژێك پێش ئێستاش فڕۆكەیەكی دیكەی نەفەرهەڵگری هێڵی ئاسمانی ئازەربایجان بە 67 سەرنشینەوە لە كازاخستان كەوتە خوارەوە، بەهۆیەوە تەنیا 29 سەرنشینەكانی رزگاریان بوو.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.