Erbil 28°C یەکشەممە 20 نیسان 13:45

کەشناسی هه‌رێمی كوردستان: بەفرو باران لەم شوێنانە دەبارێت

کوردستان TV
100%


پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی دووشه‌ممه‌ ڕاگه‌ێندرا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 29ی12ی2024،  ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت لە هەندێ ناوچە هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی کەمێک نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکانى باکور و بەفرێکی کەم لەسەر لوتکەی شاخە بەرزەکان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، پلەکانی گەرما نزیک دەبێت لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ شه‌ممه‌.

کەشناسی هەرێمی كوردستان ڕاشیگه‌یاندووه‌، سبه‌ی دووشه‌ممه‌ 30ی12ی2024،  ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 16 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 17 پلەى سیلیزى

دهۆک: 17 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 18 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 14 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 15 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 7 پلەى سیلیزى

سۆران: 14 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 19 پلەى سیلیزى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.