حکوومەتی ئەفغانستان وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ ئەو ھێرشە ئاسمانییەی پاکستان کردیە سەر وڵاتەکەی، خاکی پاکستانی کردە ئامانج.
وەزارەتی بەرگریی حکوومەتی کاتیی ئەفغانستان، ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە بابەتەکە بڵاوکردەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە ئەو شوێنانەی لە خاکی پاکستانەوە ھێرش کراوەتە سەر ئەفغانستان کراونەتە ئامانج.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ھاتووە: لەوبەری ھێڵی فارازی (ھێڵی دوراند) ژمارەیەکی زۆر حەشارگە و ناوەندی سەربە ھێزە خراپەکان و پشتیوانانیان لە باشووری ڕۆژھەڵاتی وڵاتەکە کە لێیانەوە ھێرش کراوەتە سەر ئەفغانستان، وەک وەڵامدانەوەیەک کراونەتە ئامانج.
بەپێی ھەواڵێکی تۆڵۆ نیوز، ئەو شەڕ و پێکدادانەی دوێنێ ئێوارە لە ویلایەتەکانی ھۆست و پاکتیای ئەفغانستان لە سنووری پاکستان لە نێوان ھێزەکانی سنووری ھەردوو وڵات ڕوویداوە، بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.