پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی یه‌كشه‌ممه ڕاگه‌ێندرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 28ی12ی2024، ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاویەکان و بەفرێکی کەم لەسەر لوتکەی شاخە بەرزەکان.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، پله‌كانی گه‌رما، نزم دەبێت بە (3-4) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه 29ی12ی2024، ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، پله‌كانی گه‌رماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 15 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 13 پلەى سیلیزى
دهۆک: 13 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 16 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 13 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 14 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 5 پلەى سیلیزى
سۆران: 11 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 21 پلەى سیلیزى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.