Erbil 18°C دووشەممە 21 نیسان 07:57

‎سێیەمین ڤێستیڤاڵ و پێشانگای بەرهەمە ناوخۆییەكان لە دهۆك به‌رده‌وامه‌

کوردستان TV
100%


بۆ ماوەی چەند ڕۆژێكە سێیەمین ڤێستیڤاڵ و پێشانگای بەرهەمە ناوخۆییەكان لە دهۆك بەرده‌وامه‌ و ، نزیکەی 70 کۆمپانیا و خاوەنکار بەرهەمەکانیان نمایش کردووە و ژمارەیەکی زۆر سەردانیکار ڕووی تێدەکەن.

لەپێناو پەرەپێدانی بەرهەمی ناوخۆیی و برەودان بە بەهێزكردنی ژێرخانی ئابووری، سێیەمین ڤێستیڤاڵ و پێشانگای بەرهەمە ناوخۆییەكان لە دهۆك بەڕێوەدەچێت.
ڕێكخەری سێیەمین ڤیستیڤاڵ و پێشانگای بەرهەمە ناوخۆییەكان لە شاری دهۆك سیهام بەرواری لە لێدوانێكیدا ڕایگه‌یاند: ماوەی چەند ڕۆژێكە لە گۆڕەپانی تەلەفریكی دهۆك، سێیەمین ڤێستیڤاڵ و پێشانگای بەرهەمە ناوخۆییەكان لە دهۆك كراوەتەوە كە ئامانجی ئەم فێستیڤاڵە، ڕاكێشانی گەشتیارانە لە شارەکانی هەرێمی کوردستانەوە بۆ شاری دهۆک، ڕۆژانە ژمارەیەکی زۆر سەردانیکار ڕووی تێدەکەن. ئەم ڤێستیڤاڵە تایبەتە بە سەڕی ساڵەوە، كە کۆمەڵێک کۆمپانیا ئۆفەری تایبەت و داشکاندن پێشکەشی سەردانیکاران دەکەن كە دەكاتە نزیكەی سەدای 30 و سوودێكی زۆر بۆ كەسانی هەژار و دەستكورت هەیە.
‎ڕۆژی شەممە 21ی کانونی یەکەمی 2024 بە سەرپەرشتی عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک و سەروەر کمال هاواری بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ‎سێیەمین ڤێستیڤاڵ و پێشانگای بەرهەمە ناوخۆییەكان لە دهۆك كرایەوە.
نوێنەری كۆمپانییەكی بەشدار ‎لە سێیەمین ڤێستیڤاڵ و پێشانگای بەرهەمە ناوخۆییەكان لە دهۆك بە ناوی كاركەر خەلیل لە لێدوانێكیدا گوتی: زۆرینەی وڵاتان لە هەموو سەرساڵێکی نوێ ئەو جۆرە فێستیڤاڵانە بۆ هاووڵاتییانیان ڕێک دەخەن و سوودێکی زۆریان هەیە، چونكە ئەم ماوەیە پشووی سەڕی ساڵە هاووڵاتیان زیاتر دەلیڤەیان هەیە سەردانمان بكەن، ئێمە لە ڕێی ئەم ڤێستیڤاڵە دەمانەوێت بەرهەمی كۆمپانیایەكەمان بە خەڵك ئاشنا بكەین.
سێیەمین ڤێستیڤاڵ و پێشانگای بەرهەمە ناوخۆییەكان لە دهۆك بۆ ماوەی 10 ڕۆژ بەردەوام دەبێت، واتا لە ڕۆژانی 21 تا 31ی کانوونی یەکەم بەردەوام دەبێت.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.