بەپێی ئەو پلانەی بۆی داندراوە، كاركردن لە گەورەپرۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ بەردەوامە و كارەكانی بە باشی بەڕێوە دەچێت و تا ئێستا قۆناغی زۆر باشی بڕیوە و بەردەوامیش چاودێری كارەكانی دەكرێت، بۆ ئەوەی لە وادەی خۆیدا تەواو بكرێت و دانیشتووانی سنووری چەمچەماڵ و دەوروبەری، كە ساڵانێكە گرفتی كەمئاویيان هەیە، لەو كێشە لەمێژینەیەی كەمئاوی ڕزگاریان ببێت.
پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ، پرۆژەیەكی ستراتیژیی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستانە و بە مەبەستی چارەسەركردنی گرفتی كەمئاوی لە چەمچەماڵ و دەوروبەری، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دروست دەكرێت.
گرێبەستی پرۆژهكه له ڕۆژی دووشهممه 24ى حوزهيرانى 2024 واژۆ كرا، دواتر لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە فەرمانگەیەكی ئەندازیاری بۆ جێبەجێكردنی كارەكانی پرۆژەكە دامەزرێندرا.
پرۆژەی (دیزاین و جێبەجێكردن و كارپێكردن - ئاوی گۆپتەپە چەمچەماڵ)، گوژمەكەی 114 ميار و 99 مليۆن و 580 ديناره و لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە دابین دەكرێت، ماوەی تەواوبوونی 720 ڕۆژی بۆ دیاری كراوە، لە ڕۆژی 12ى ئابى 2024، دەست بە كارەكانی كراوە و لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ سەرپەرشتیی جێبەجێكردنی دەكرێت.
ئەو پرۆژەیە ئاوی خاوێن دەگەیەنێتە شاری چەمچەماڵ و ناحیە و گوندەكانی دەوروبەری، توانای بهرههمهێنانی 3400 مهترسێجا ئاوی خواردنهوهی له یهك كاتژمێردا ههیه و زیاتر له 480 ههزار كهسیش لێی سوودمهند دهبن. ههروهها كاریگهریی ڕاستهوخۆی لهسهر گهڕاندنهوهی ڕێژهیهكی زۆر ئاو بۆ شاری سلێمانی له پرۆژهی ئاوی دووكان بۆ سلێمانی دهبێت و گرفتی كەمئاوی لە سنووری چەمچەماڵ و دەوروبەری چارەسەر دەكات.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.