بەهۆی ئەنجامدانی راكردنی بەكۆمەڵ (ماڕاسۆن)، سبەی هەینی بەشێك لە شەقامەكانی شاری هەولێر بۆ ماوەیەكی كاتی دادەخرێن.
هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارییەكدا بۆ شوفێران و هاووڵاتییانی هەولێر رایگەیاند "سەرلەبەیانی سبەی هەينى ڕاکردنی بەکۆمەڵ (ماڕاسۆن) ئەنجام دەدرێت".
راشیگەیاند "بەهۆی ماڕاسۆنەكەوە شەقەمەکانی چواردەوری پارکی شەهید سامی عەبدوڕەحمان لە كاتژمێر7:00ی بەیانى تاكو 1:00ی دوای نیوەڕۆ دادەخرێن".
هەروەها رایگەیاند "تەنها سایدی ناوەوەی شەقامەكان واتە تەنیشت پاڕک دادەخرێن، بەپێچەوانەە هاتوچۆ لە سایدی دەرەوە ئاسایی دەبێت.
هاتوچۆی هەولێر داوای لە شوفێران كرد لە کاتی بەڕێوەچوونی ماڕاسۆنەكە ئەم شەقامانە بەکار نەهێنن و شەقامی جێگرەوەی دیكە بەکاربهێنن.
ئەم شەقامانەی سبەی دادەخرێن بریتین لە:-
1- شەقامى 60 مەتری بەرامبەر پەرلەمان تاكو ڕێگای مووسڵ.
2- سێڕيانى دارايی تا کۆتایی شوورەی پاڕک.
3 - شەقامى 40 مەتری ڕێگای مووسڵ تاكو چوارڕيانى فيدڕال بەرامبەر هوڵى ماموستا سەعد عەبدوڵا.
4- شەقامى زاگروس تا شەقامی 60 مەتری.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.