وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بڕیاری دا رێوشوێنی توند بەرامبەر هەموو ئەو بەنزینخانانە بگرێتە بەر كە سەرپێچی لە بڕ و كوالێتی بەنزینی نۆڕماڵی 750 دیناری دەكەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە لەسەر فەرمانی کەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان، لیژنەیەکی باڵای وەزارەتەكە بۆ دواداچوون و چاودێریکردنی پرۆسەی دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری لە سنووری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان پێک هات.
هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە لە پارێزگای هەولێر لیژنەكە دەستی بە کارەکانی کرد، بڕیاریشە لە رۆژانی داهاتوو لە پارێزگاکانی دیکە و ئیدارە سەربەخۆکان دەستبەکاربن.
لیژنەكەی هەولێر بەدواداچوونی مەیدانی بۆ پرۆسەی دابەشکردنی بەنزینی نۆڕماڵی 750 دیناری کرد لە پرۆسەی وەرگرتن و پشکنین و تا دابەشکردنی لە بەنزینخانەكان.
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان جەختی كردەوە كە رێوشوێنی توند بەرامبەر هەموو ئەو بەنزینخانانە دەگیرێتەبەر كە سەرپێچی دەكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.