Erbil 12°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 06:51

كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان: سبه‌ی بارانی به‌لێزمه‌ و به‌فر ده‌بارێت

کوردستان TV
100%


کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو ڕاگه‌ێندرا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 26ی12ی2024، لەکاتەکانى بەیانى تا دواى نیوەرۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت بە گشتی، لە ئێوارەدا بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت، لەدرەنگانى شەودا کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى دەریای ناوەراست روولەناوچەکەمان دەکات،دەستپێکى کاریگەرى ئەم نزمە پاڵەپەستۆیە لەسەر سنوورى پارێزگاى دهۆک دەبێت لەکاتەکانى ئێوارەدا.

كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، بە گشتى لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بە نمەبارانى کەم دەبارێت لەشەودا کاریگەرى ئەم شەپۆڵە درێژدەبێتەوە بۆ سەرجەمى ناوچە جیاجیاکان،باران بارین بۆ ئەمرۆ رۆژى پێنج شەممە لەکاتەکانى شەودا بەشێوەى نمە بارانى پچڕپچڕو هەندێ ناوچەبارانى مامناوەند دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە بەرزە سنوورییەکان و لووتکەى شاخەبەرزەکان لە درەنگانى شەودا کەمێک بەفرى دەبێت.

هه‌روه‌ها ڕاگه‌ێندراوه‌، سبەی هەینی27ی12ی2024، ئاسمان بەگشتى هەوری تەواو دەبێت،کاریگەرى شەپۆڵى باران بارین لەسەرناوچەکەمان زیاد دەکات و سەرجەمى ناوچەکەمان دەکەوێتە ژێرکاریگەرى ئەم شەپۆڵە بەتایبەت لەکاتەکانى دواى نیوەرۆى ڕۆژى هەینى باران بارین بەشێوەى بارانى مامناوەندو هەندێ ناوچە لێزمەبارانى پچرپچر دەبیت بەتایبەت لەبەشێک لەسنوورى پارێزگاى دهۆک و بەشێک لە ئیدارەى راپەرین.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، هەندێ کات بەتایبەت لەکاتەکانى شەوى هەینى خێرایی با زیاددەکات و لەهەندێ کات بۆ سەرووى 40کم لەکاتژمێرێکدا دەبێت ،هەورە تریشقە لەکاتى بارانى بەلێزمەدەبێت و پلەکانى گەرماش بەنزیکەیی (4-6) پلە روو لە نزمبوونەوە دەکات. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 14
سلێمانی : 12
دهۆک : 13
زاخۆ  : 14
هەڵەبجە : 13
کەرکوک : 15
سۆران : 12
حاجی ئۆمەران : 6
گەرمیان : 15

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.