Erbil 13°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 05:55

ڕوونکردنەوەی دەسەڵاتدارانی سووریا لەسەر ئەو ناڕەزایەتییانەی کە چەند شارێکی سووریای گرتووەتەوە

کوردستان TV
100%


بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە زیان بە مەزاری کەسایەتییەکی ئایینی لە حەلەب بە ناوی ئەبو عەبدوڵڵا حەسیبی گەیشتووە، بووە هۆی ئەوەی دانیشتووانی هەر یەکە لە پارێزگاکانی حەما، حمس، لازقییە، تەرتووس، جەبلە و بنیاس لە گۆڕەپانەکانی شارەکان کۆببنەوە و ناڕەزایەتی نیشان بدەن.

وەزارەتی ناوخۆی سووریا: بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە وا نیشان دەدرێت نوێیە و تێدا هێرش کراوەتە سەر مەزاری کەسایەتییەکی ئایینی و دەرکەوتووە کە تۆمارە کۆنە و لە کاتی ڕزگارکردنی حەلەبە. بەشێک لە پاشماوەکانی ڕژێمی پێشوو ئەو دەرفەتەیان قۆستۆتەوە بۆ هێرشی چەکداری بۆ سەر هێزە ئەمنییەکان.

لەسەربنەمای دەنگۆی ئەوەی زیان بە مەزاری کەسایەتییەکی ئاینی کراوە، شەپۆلێکی ناڕەزایەتی چەند شارێکی سووریای گرتووتەوە و دەسەڵاتی کاتی سووریاش ڕادەگەیەنێت، هەولێک هەیە بۆ "هاندان"ی خەڵک.

بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە زیان بە مەزاری کەسایەتییەکی ئایینی لە حەلەب بە ناوی ئەبو عەبدوڵڵا حەسیبی گەیشتووە، بووە هۆی ئەوەی دانیشتووانی هەر یەکە لە پارێزگاکانی حەما، حمس، لازقییە، تەرتووس، جەبلە و بنیاس لە گۆڕەپانەکانی شارەکان کۆببنەوە و ناڕەزایەتی نیشان بدەن.

خۆپیشاندەران بە گوتنەوەی درووشمی "عەلەوی" و "یاعەلی، یاعەلی" نارەزایەتی خۆیان دەردەبڕی و لە میانی ناڕەزایەتییەکانیشدا پێکدادان ڕووی داوە کە بە گوتەی بەرپرسانی دەسەڵاتی کاتی سووریا، لەهەردوو لایەن کوژراو هەیە.

دەسەڵاتدارێتی سووریا وێڕای ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لە هەندێک لە شارەکان، ڕایگەیاندووە کە، بەشێک لە پاشماوەکانی ڕژێمی بەعسی ڕووخاو لە سووریا، دۆخەکەیان قۆستۆتەوە بۆ هێرشکردنە سەر هێزە ئەمنییەکان.

لە بەیاننامەیەکیشدا، وەزارەتی ناوخۆی سووریا بڵاوی کردووەتەوە کە، بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە وا نیشان دەدرێت نوێیە و تێدا هێرش کراوەتە سەر مەزاری کەسایەتییەکی ئایینی و دەرکەوتووە کە تۆمارە کۆنە و لە کاتی ڕزگارکردنی حەلەبە.

وەزارەتی ناوخۆی سووریا لەو بەیاننامەیەدا جەختی لەوەش کردووەتەوە کە بەشێک لە پاشماوەکانی ڕژێمی پێشوو ئەو دەرفەتەیان قۆستۆتەوە بۆ هێرشی چەکداری بۆ سەر هێزە ئەمنییەکان.

لە بەیاننامەکەدا هەروەها پابەند بوونی دەسەڵاتدارێتی نوێی سووریا بۆ گەڕاندنەوەی ئاسایش بۆ وڵاتەکە نیشان دراوە .

هاوکات لە ڕاگەیاندراوێکدا پارێزگاری لازقییە محەمەد عوسمان لەبارەی ئەو ڕووداوانەوە ئاماژەی بەوە داوە کە هێزە ئەمنیی

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.