ده‌ست به دابه‌شكردنی چه‌كی پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران ده‌كرێت.
له ڕاگهێندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سایلۆی هەولێر بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25ی12ی2024، ده‌ست به دابەشكردنی چەكی پارەی تایبەت بە گەنمی جووتیاران ده‌كرێت، لە هەمان رۆژا دەتوانن سەردانی بانكی بەحركە بكەن لە كاتژمێر 8ی بەیانی تا 1:30خولەكی پاشنیوەڕۆ.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، سبه‌ی دابەشكردنی چەكی جووتیاران دەستپێدەكات لە ژمارە 4961 تا 5210 كە گەنمەكانیان رادەستی سایلۆی كردووە هه‌ر له سایلۆ چەك وەردەگرن.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، ئاگاداری جووتیارانی شاری كۆیە دەكەینەوە كه هه‌ر ئه‌مڕۆ دابەشكردنی چەكی جووتیاران دەستپێدەكات لە 951 تا 1100 كە گەنمەكانیان رادەستی گۆڕەپانی كۆیە كردووە لە سایلۆی قوشتەپە چەك وەردەگرن و پارەكانیان لە بانكی بەحركە وەردەگیرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.