Erbil 17°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 17:32

نەتانیاهۆ: وانەیەك دەدەینە حوسییەكان هەرگیز لەبیری نەكەن

کوردستان TV
100%

سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل بەڵێنی دا هێرشێكی لەو جۆرە بكاتە سەر حوسییەكانی یەمەن ببێتە وانەیەك بۆ سەرجەم ناوچەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەرگیز لەبیری نەكەن.

بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل ئەمشەو چوارشەممە لە تەلئەبیب بەشداری لە ڕێوڕەسمێكی جەژنی حانوكای ئایینی جووەكان كرد.

لەمیانەی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەكەدا نەتانیاهۆ گوتی: بەردەوام دەبین لە هێرشكردنە سەر دوژمنەكانمان لە سەرتاسەری جیهان.

گوتیشی: ئەگەر كەمێكیش دوا بكەوێت، بەڵام بەڵێن بێت هێرشێكی ئاوا بكەینە سەر حوسییەكان ببێتە وانەیەك بۆ سەرجەم وڵاتان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەرگیز لەبیر نەكرێت.

سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل هەروەها گوتی: پێشتر وانەی لەم جۆرەمان دابووە بزووتنەوەی حەماس و حزبوڵا و رژێمی بەشار ئەسەد و یاریزانەكانی دیكەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

چەند خولەكێكی كەم دوای هەڕەشەكانی بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل، حوسییەكان لە یەمەنەوە درۆنێكی بۆمبڕێژكراوی دیكەیان ئاراستەی تەلئەبیب كرد و بەهۆیەوە تەقینەوەیەكی گەورە كەوتەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.