Erbil 17°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 17:34

لە ئەمشەوەوە فێستیڤاڵی ساڵی نوێ لە هەولێر کرایەوە

کوردستان TV
100%

ئەمشەو چوارشەممە لە رێوڕەسمێكدا فێستیڤاڵی ساڵی نوێ لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان لەژێر قەڵای هەولێر کرایەوە و بڕیارە ماوەی چەند رۆژێك بەردەوام بێت،

فێستیڤاڵەكە لەلایەن ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرکرایەوە و بڕیارە چەند ڕۆژێک بەردەوام بێت.

لە فێستیڤاڵەکەدا زیاتر لە 40 کۆشک و ستاندی كاسباكاران و كۆمپانیا ناوخۆییەكان دانراون و هەر یەکەیان خواردن و خواردنەوە و جلوبەرگ و کەلوپەلی دێرینی کوردەواری و بەرهەمەكانیان نیمایش دەکەن.

فێستیڤاڵی ساڵی نوێ لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان لەلایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر ئامادەکاری بۆ کراوە و ڕێکخراوە بۆ ئەو چەند ڕۆژەی پشووەکانی ساڵی نوێ بە مەبەستی پێشوازی لە گەشتیارانی عێراق و دانیشتووانی شاری هەولێر و شارەکانی تری هەرێمی کوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.