لە سلێمانی تۆمەتبارێك دەستگیر كرا كە فێڵی لە كەسێك كردبوو و بڕی 2 دەفتەر دۆلاری ئەمەریكی لێ وەرگرتبوو و بۆ شوێنێكی نادیار هەڵهاتبوو.
پۆلیسی سلێمانی بڵاوی كردەوە: دوای ئەوەی هاووڵاتییەك لە بنكەی پۆلیسی دەربەندیخان سكاڵای تۆمار كرد كە كەسێك فێڵی لێ كردووە و بە بڕی 20 هەزار دۆلار پۆشاكی بۆ هێناوە و دواتر پارەكەی نەداوەتێ و هەڵاتووە.
لەسەر رووداوەكە هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەست پێ كرد و دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.
لە كاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارە، دەست گیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێك و چەند پارچە چەكێكدا.
تۆمەتبارەكە ناوی (د، س، ع)ـە و ئێستا بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوەكانیش بەردەوامن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.