Erbil 17°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 17:42

مەسرور بارزانی: بە رووداوی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكەی ئازەربایجان خەمبار بووم

کوردستان TV
100%

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی لەبارەی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكەی هێڵی ئاسمانی ئازەربایجان لە كازاخستان بڵاو كردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە فڕۆكەیەكی نەفەرهەڵگری هێڵی ئاسمانی ئازەربایجان بە 67 سەرنشینەوە لە شاری ئاكتاوی كازاخستان كەوتە خوارەوە.

لەمبارەیەوە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس پەیامێكی بڵاو كردەوە و رایگەیاند "زۆر خەمبار بووم بە بیستنی ڕووداوی تراژیدیی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی نێوان باکۆ و گرۆزنی".

راشیگەیاند "لەم کاتە سەختەدا، هاوخەمی قوربانیان و کەسوکاریانم".

لە ئەنجامی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكە 38 سەرنشین گیانیان لەدەست دا، هەروەها 29 سەرنشینی دیكە رزگاریان بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.