سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی لەبارەی تێكشكان و كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی ئازەربایجانی لە ئاسمانی كازاخستان بڵاو كردەوە كە بەهۆیەوە 38 لە سەرنشینەكانی گیانیان لەدەست دا.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس رایگەیاند "لە ناخەوە خەمبار بووم بە تێكشكانی تراژیدی فڕۆكەیەكی ئازەربایجانی لە كازاخستان".
راشیگەیاند "بیر و نزام لەگەڵ هەموو ئەو كەسانەیە كە لەم كارەساتەدا تووشی زیان بوون".
نێچیرڤان بارزانی هەروەها رایگەیاند "لەم كاتە سەختەدا هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئازەربایجان هاوسۆز دەوەستێت".
ئەمڕۆ چوارشەممە فڕۆكەیەكی نەفەرهەڵگری هێڵی ئاسمانی ئازەربایجانی بە 67 سەرنشینەوە لە شاری ئاكتاوی كازاخستان كەوتە خوارەوە، لە ئەنجامی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكە تەنیا 29 لە سەرنشینەكان رزگاریان بوو.
I’m deeply saddened by the tragic crash of the Azerbaijani aircraft in Kazakhstan. My thoughts and prayers are with those affected by this disaster. The Kurdistan Region stands in solidarity with Azerbaijan during this difficult time.
— Nechirvan Barzani (@IKRPresident) December 25, 2024
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.