Erbil 4°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 06:26

حكوومەتی نوێی سووریا زیاتر لە ملیۆنێك ماددەی هۆشبەری حەبی كیپتاگۆنی سوتاند

کوردستان TV
100%

حكوومەتی نوێی سووریا ئەمڕۆ چوارشەممە زیاتر لە ملیۆنێك ماددەی هۆشبەری لە جۆری حەبی كیپتاگۆن سوتاند كە پێشتر لە كۆگایەكی ژێر دەسەڵاتی بەشار ئەسەد سەرۆك پێشووی سووریا دەستی بەسەردا گیرابوو.

ماددە هۆشبەرەكان لە كاتی كۆنتڕۆڵكردنی دیمەشقی پایتەختی سووریا لەلایەن چەكدارانی دەستەی تەحریری شامەوە لەنێو كۆگایەك دۆزرابوونەوە و دەستیان بەسەردا گیرابوو.

لە ساڵانی رابردوودا بەردەوام رژێمی بەشار ئەسەد بە بەرهەمهێنانی ماددەی هۆشبەر لە جۆری حەبی كیپتاگۆن تۆمەتبار دەكرا، لەبەرامبەریشدا تا رۆژی كەوتنی رژێمەكە نكۆڵی لەم تۆمەتانە دەكرا.

بەگوێرەی زانیارییەكان رژێمەكەی بەشدار ئەسەد لە بەرهەمهێنانی ئەم جۆرە ماددە هۆشبەرانەدا ساڵانە زیاتر لە 5 ملیار دۆلاری ئەمەریكی دەست دەكەوت، كە ئەمەش دەكاتە چەند هێندەی داهاتی گشتی وڵاتی سووریا.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.