سایلۆی هەولێر ئاگاداری جوتیارانی هەردوو شاری هەولێر و كۆیەی كردەوە كە سبەی سێشەممە بەشێكی دیكەی چەكی بانكی دابەش دەكرێت.
لە ئاگادارییەكەدا هاتووە:
جوتيارانی شاری هەولێر ئاگادار دەکەینەوە كە سبەی سێشەممە رێكەوتی 2024/12/24 دابەشکردنی چەکی جوتياران دەست پێ دەکات لە زنجیرە (4709) تاکو زنجیرە (4960) کە گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی هەولێر کردووە، هەر لە سایلۆی هەولێریش چەكەكان وەردەگرن.
هەروەها ئاگاداری جوتيارانی شاری کۆیەش دەکەینەوە كە سبەی سێشەممە دابەشکردنی چەکی جوتياران دەست پێ دەکات لە زنجیرە (726) تاكو زنجیرە (950) كە گەنمەکانیان رادەستی گۆرەپانی کۆیە کردووە، چەکەكانیش لە سايلۆی قوشتەپە وەردەگیرێن.
کاتی وەرگرتنی چەکە بانكییەكانیش لە کاتژمێر 9ی بەیانی تا وەکو 2:30ی دوای نیوەرۆ دەبێت.
دوای وەرگرتنی چەكەكانیش، جوتیارانی هەولێر و كۆیە دەتوانن لە بانکی بەحرکە پارەی گەنمەكانیان وەربگرن.
لە ئاگادارییەكەدا هەروەها هاتووە "ئەو کەسەی چەکی بەناوە دەبێت خۆی ئامادەبێت و یاخود بریکارنامەی (وەکالە) پەسەنکراوی ئەمساڵ بێت، ئەگەر خاوەن چەک وەفاتی کردبێت دەبێت دابەشنامەی (شرعی یان یاسایی) بهێنێت لەگەل بریکارنامەی گشت وارسەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.