Erbil 13°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 18:00

شاندێکی باڵای سعوودیە لەگەڵ سەرۆکی دەسەڵاتی نوێی سووریا کۆبووەوە

100%


شاندێکی باڵای سعوودیە لەگەڵ سەرۆکی دەسەڵاتی نوێی سووریا ، ئەحمەد شەرع کۆبووەوە.

تەلەڤیزیۆنی عەرەبیەی سعوودیە، لە هەواڵێکیدا ئاماژەی بەوە کرد شاندێک بە سەرۆکایەتی ڕاوێژکاری دیوانی شاهانەی سعوودیە سەردانی دیمەشقی پایتەختی سووریای کردووە.

لە هەواڵەکەدا باس لەوە کراوە کە شاندە باڵاکە لە سەردانەکەیدا بۆ دیمەشق لەگەڵ سەرۆکی دەسەڵاتی نوێی وڵاتەکە شەرع کۆبووەتەوە.

هەروەها لە هەواڵەکەدا سەرنج خراوەتە سەر ئەو لێدوانانەی پێشتر شەرع لە بارەی سعوودیە دابوونی.

لە هەواڵەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە زۆر خاڵی هاوبەش لە نێوان سعوودیە و سووریادا هەیە.

هێشتا بەرپرسانی فەڕمی سعوودیە هیچ لێدوانێکیان سەبارەت بە سەردانەکە بڵاونەکردووەتەوە.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.