سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمەریكا بەڵێنی دا، كاتێك بەفەرمی وەك سەرۆك دەستبەكار دەبێت، پشێوییەكانی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شەڕی نێوان رووسیا و ئۆكڕاینا و رابگرێت.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لە لێدوانێكدا گوتی: ئەگەر من سەرۆكی ئەمەریكا بام، هەرگیز رووداوەكانی 7ی ئۆكتۆبەر (دەستپێكی شەڕی نێوان ئیسڕائیل و بزووتنەوەی حەماس) و شەڕی نێوان رووسیا و ئۆكڕاینا رووی نەدەدا.
گوتیشی: هەر كە وەك سەرۆكی ئەمەریكا دەستبەكاربووم، گۆڕانكاری گەورە لە ناوخۆ و لە دەرەوەی ئەمەریكا ئەنجام دەدەم و بۆ ئەم مەبەستەش زۆرینەی ئەندامانی كۆنگرێس پشتگیریم دەكەن.
هەروەها گوتی: لە كاتی دەستبەكاربوونم، بڕیاری وازهێنان لە چوونە نێو ئەو شەڕە دەرەكییانە دەدەین كە ئەمەریكا بەشێوەیەكی بێ مانا چووەتە ناوییەوە.
دۆنالد ترەمپ هەروەها بەڵێنی دا دەست بە گەورەترین كاری دەركردن و دیپۆرتكردنەوەی خەڵكی بیانی لە مێژوودا لە ناوخۆی ئەمەریكا ئەنجام بدات.
سەرۆكی ئەمەریكا جەختیشی كردەوە كە لە ئایندەیەكی نزیكدا بەهێزترین سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بۆ ئەمەریكا بنیات دەنێت.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا ئاماژەی بەوەش دا، لەگەل دەستبەركابوونی پشێوییەكانی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شەڕی ئۆكڕاینا ڕادەگرێت و بەهەموو شێوەیەكیش رووبەڕووی ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگی جیهانی سێیەم ببێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.