Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 02:46

لە سبەیەوە راییكردنی مامەڵەكان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر دەوەستێت

100%

لە دوای نیوەڕۆی سبەی دووشەمەوە هەموو جۆرە راییكردنێكی مامەڵەی هاووڵاتییان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رادەگیرێت، بەهۆی ئەم راگرتنەش هاووڵاتییان تا دەستپێكردنەوە بە دەوام قەرەبوو دەكرێنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند "ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتییان و شوفێرانی دەکەینەوە، کەوا بە هۆى كۆتايى هاتنى ساڵى ژمێريارى، بەیانی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 23/12/2024 کۆتا ڕۆژی ساڵی ژمێریارییە".

راشیگەیاند "لە دوای کاتژمێر 1:00ی دوای نیوەڕۆ بەشی ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان کارەکانی ڕادەگرێت و ڕايیكردنى سەرجەم مامەڵەی هاووڵاتییان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر دەوەستێت تاوەکو دەستپێکردنەوەی دەوام لە سەرەتای ساڵی نوێ".

هەروەها رایگەیاند "داوا لە هاووڵاتییان دەکەین لەو ماوەیە سەردانمان نەکەن، هەر مامەڵەیەکیش لە ماوەی ئەم ڕاگرتنە بە سەربچێت وەک (ساڵیانە و مۆلەت و ماوەی تۆمارکردنى ئۆتۆمبێل و گرێبەستی ئەلکترۆنی) ئەوا بۆیان قەرەبوو دەکرێتەوە لە دوای دەستپێکردنەوەی دەوام".

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر جەختیشی كردەوە كە لەو ماوەیە هیچ کەسێک تووشی سزای پێبژاردنی دواکەوتن نابێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.