Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 00:41

نێچيرڤان بارزانى لەگەڵ ئيسماعيل به‌شيكچى كۆبووەوە

100%

ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ ئيسماعيل به‌شيكچى بيرمه‌ند و كۆمه‌ڵناس و نووسه‌رى ديارى تورك و دۆستى گه‌لى كورد، سوپاس و پێزانينى گه‌لى كوردستانى بۆ پشتگيرى و به‌رگريكردنى له‌ مافه‌كانى گه‌لى كورد دووپات كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشيى له‌ ئه‌رك و كاره‌كانى وه‌قفى ئيسماعيل به‌شيكچى، به‌تايبه‌تى له‌ بواری كوردۆلۆژيدا كرد.

لاى خۆيه‌وه‌ به‌شيكچى خۆشحاڵيى خۆى به‌ سه‌ردانى بۆ هه‌رێمى كورستان و پێشكه‌وتنه‌كانى ده‌ربڕى و جه‌ختى له‌ پشتگيريى به‌رده‌وامى خۆى و وه‌قفى ئيسماعيل به‌شيكچى بۆ مافه‌ ڕه‌واكانى گه‌لى كوردستان كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌ گه‌شبينييه‌وه‌ ديد و بۆچوونى خۆى ده‌رباره‌ى داهاتووى گه‌لى كوردستان خسته‌ ڕوو.

له‌ ديداره‌كه‌دا پارێزگارى هه‌ولێر و ژماره‌يه‌ك له‌ مامۆستايانى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دين و به‌ڕێوه‌به‌رانى وه‌قفى ئيسماعيل به‌شيكچى ئاماده‌ بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.