Erbil 9°C شەممە 21 کانونی یەکەم 18:54

سبه‌ی شاندی وەزارەتی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان له‌ باره‌ی مووچه‌ دەچێتەوه‌ بەغدا

100%


ڕێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا  بڵاویكرده‌وه‌،  لە کۆبوونەوەی هاوبەشی وەزارەتی دارایی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم لە 2024/12/15  وەزیری دارایی فیدراڵ بریاریدا تیمێک لە وەزارەتی دارایی فیدراڵ سەردانی هەولێر بکەن و لە ماوەی 10 رۆژدا بە هاوبەشی  کاری پێکەوەیی بکەن لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هەرێمی كوردستان.

بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، تەواوی ئەو رێکارانەی بۆ رێکخستنەوەی میزان مراجەعەی مانگانەی هەرێم لە سەرەتای ساڵی 2024 ەوە تا مانگی 11ی ئەمساڵ مانگ بە مانگ تەدقیق کرایەوەو رێکخرایەوە بەوشێوەیەی کە وەزارەتی دارایی فیدراڵ داوایکردبوو لەسەر لیستی موچە و خەرجی تەشغیلی و ئەو برە پارانەی کە لە بەغدادەوە بۆ هەرێم نێردراوەو ئەو پارانەی لە هەرێم لەسەر داهاتی ناوخۆ سەرفکراوە بەتایبەت بۆ پرکردنەوەی موچەی مانگانە هەموی دیاری کراوە، بە دەستخۆشی زۆرەوە بۆ هەردوو تیمەکە (تیمی وەزارەتی دارایی فیدراڵ و تیمی وەزارەتی دارایی هەرێم) پاش ماندووبونێکی زۆر کە شەو و رۆژ کاریان کرد ئەمرۆ کۆتایی بەکارەکانیان دەهێنن.

ڕێباز حەملان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌،بریارە سبەینێ یەکشەممە، 22-12-2024، بەرێوەبەری گشتی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی هەرێم و تیمی تەکنیکی وەزارەت بێنە بەغدا بۆ بەدواداچوونی کارەکان، بە هەوڵی هەمووان بەرەو ئەوە دەرۆین کێشە هونەرییەکان کۆتایی پێ بێت.  

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.