ئامادهكردنی ههواڵ : كهمال یوسف
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی، کاپتنی یانهی ئەلنەسر، لە ساڵی 2024دا به باشترین و خۆشترین كاتهكانی گوزهری كردو توانی به پێشكهش كردنی ئاستێكی بهرز ژمارەیەکی پێوانەیی لە خولی ڕۆشن تۆماركرد و ئهم ساڵهش به یهكێك له ساڵه درهوشاوهكانی دۆن ههژمار دهكرێت.
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، کاپتنی ئەلنەسر لە ساڵی 2024، چەندین سەرکەوتنی لە خولی ڕۆشن لیگ بەدەستهێناوە، کە بەم شێوەیەن:-
خەڵاتی باشترین گۆڵکاری خولی سعودیە بۆ وەرزی 2023/2024 دوای تۆمارکردنی 35 گۆڵ.
شکاندنی ژمارەی پێوانەیی عەبدول زەرەق حەمدەڵا وەک ئەو پیشەگەرەی زۆرترین گۆڵی لە یەک وەرزدا تۆمارکردووه.
- رۆنالدۆ بووه ئەو یاریزانەی لە مێژووی خولی ڕوشێن لە یەک وەرزدا زۆرترین گۆڵی تۆمارکردبێت
- دۆن بووە یەکەم یاریزان لە مێژوودا خەڵاتی پێڵاوی زێڕین لە 4 خولی نایاب بەدەستبهێنێت کە بریتین لە خولی نایابی ئینگلیزی و خولی نایابی ئیسپانیا و خولی ئیتاڵیا و خولی سعودیە.
ئایا ڕۆناڵدۆ لە ساڵی 2025 سەرکەوتنە گەورەکانی لەگەڵ یانەی نەسر دووبارە دەکاتەوە، هەروەها گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەلعەلامی نوێ دەکاتەوە و گەشتەکەی لە یاریگاکانی سعودیە بۆ ماوەیەکی درێژتر بەردەوام دەبێت؟یاخود به جۆرێكی تر دهبێت ؟
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.