Erbil 8°C دووشەممە 30 کانونی یەکەم 20:29

ئەمڕۆ ئەمەریكییەكان لە سووریا لەگەڵ ئەحمەد شەرع كۆدەبنەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هەینی شاندێكی باڵای ئەمەریكا گەیشتۆتە دیمەشقی پایتەختی سووریا و بڕیارە لەگەڵ فەرماندەی گشتی دەستەی تەحریری شام كۆ ببنەوە، ئەمەش یەكەم كۆبوونەوەی راستەوخۆی نێوان ئەمەریكا و دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا دەبێت.

شاندەكە لە چەند بەرپرسێكی نزیكی جۆ بایدن سەرۆكی ئەمەریكا پێكهاتوون لەوانە باربرا لیف نوێنەری ئەمەریكا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رۆجەر كارستێنز نوێنەری كاروباری رفێنراوان و دانیال رۆنشتاین راوێژكاری كۆشكی سپی.

ئەمە یەكەمین سەردانی بەرپرسانی ئەمەریكا دەبێت بۆ سووریا دوای رووخانی رژێمەكەی بەشار ئەسەد لە 8ی ئەم مانگەدا بە دەستی چەكدارانی دەستەی تەحریری شام.

بڕیارە هەر ئەمڕۆ هەینی بەرپرسە ئەمەریكییەكان راستەوخۆ لەگەڵ ئەحمەد شەرع ناسراو بە (ئەبوو محەمەد جۆلانی) فەرماندەی گشتیی دەستەی تەحریری شام كۆببنەوە بۆ ئەوەی لە زاری خۆیەوە بۆچوونیان بۆ داهاتووی سووریا و چۆنیەتی هاوكاریكردنی ئەمەریكا بزانن.

شاندەكە هەر لەو سەردانەكەدا بە وردی لێكۆڵینەوە لە دوایین زانیارییەكان سەبارەت بە ئۆستن تایس و مەجد كەمالمز و چەند دەستگیركراوێكی دیكەی ئەمەریكا دەكات لە زیندانەكانی سووریا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.