Erbil 30°C دووشەممە 21 نیسان 16:56

وه‌زيرى داد: ئه‌گەر دەستوور سەروەر نەبوو ئەوکات سەروەريی یاسا زامنکراو نابێت

کوردستان TV
100%


فەرسەت ئەحمەد، وەزیری دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان، به‌ ئاماده‌بوونى شیلان عارف، بریکاری وەزارەتی داد و بەدرەدین بەرزنجی، ئەندامی داواکاری گشتی ئامادەی بوون، پێشوازى له‌ دکتۆر محەمەد ئەلتەمیمی، شارەزای نێودەوڵەتيی بواری ئامادەکردن و داڕشتنی ستراتیژیجیەکان كرد.

وه‌زيرى داد دووپاتی لەوە کردەوە کە: پێویستە پێگیری هەبێت لەسەر جێبەجێکردنی دەستووری عێراقی ساڵی 2005، چونکە سەروەريی یاسا، بە سەروەریی دەستوور و پێبەندبوون بە ئەحکامەکانه‌وه‌ بەدی دێت، هەروەها ڕایگەیاند: گەر دەستوور سەروەری نەبوو، ئەوکات سەروەريی یاسا زامنکراو نابێت و مافی هاووڵاتیانیش پارێزراو نابێت.

لەو دیدارەدا هەنگاوەکانی دانان و ئامادەکردنی ستراتیجی تایبەت بە سەروەريی یاسا و ئیشوکارەکانی تیمی نیشتمانيی عێراقی و هەرێمی کوردستان، تایبەت بە ئامادەکردن و جێبەجێکردنی ستراتیژیەتی نیشتمانيی پتەوکردنی سەروەريی یاسا باسیان لێوە کرا.

وەکوو بەشێک لە جێبەجێکردنی سیاسەتەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چەسپاندنی یاسا و پتەوکردنی زياترى سەروەری یاسا، ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نووسراوی ژمارە (16136لە 19ی11ی2024)، بڕیاری لە پێکهێنانی تیمێکی نیشتمانيی هەرێمی کوردستان داوە، بە ئامانجی دانان و نووسینەوە و جێبەجێکردنی ستراتیژێکی نیشتمانی بۆ پتەوکردنی سەروەری یاسا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.