Erbil 8°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 08:55

پێویستە چی بكەیت كاتێك مۆبایلەكەت دەكەوێتە نێو ئاوەوە

کوردستان TV
100%

ئەگەر رۆژێك لە رۆژان مۆبایل یاخود ئایپادەكەت كەوتە نێو ئاوەوە، پێویستت بە چەند هەنگاوێكە بۆ ئەوەی زیانەكانی سەری كەمتر بكەیتەوە.

ئێمە چەند هەنگاوێكت پێ دەڵێین لە كاتی تەڕبوونی مۆبایلەكەت ئەنجامی بدەیت بۆ ئەوەی دووچاری كەمترین زیان ببێتەوە:-

بە خێرایی مۆبایلەكەت لەنێو ئاوەكە دەربهێنە

یەكەم هەنگاو كە گرینگترینیانە، ئەوەیە كە بە خێرایی مۆبایلەكەت لەنێو ئاوەكە دەربهێنیت و بەپەلە بە پەڕۆیەكی وشك و نەرم وشكی بكەیتەوە.

كوژانەوەی مۆبایل

دوای وشككردنەوە، پێویستە بە خێرایی هەوڵی كوژانەوەی مۆبایلەكەت بدەیت بۆ ئەوەی لەناوەوە كێشەی كارەبایی بۆ دروست نەبێت.

دەرهێنانی پاتری و سیمكارت

ئەو مۆبایلانەی دەتوانرێت پاترییەكەیان دەربهێنرێت، دوای كوژانەوە بەپەلە پاترییەكەی دەربهێنە، ئەگەر نەتوانرا تەنیا سیمكارت و میمۆریی لە مۆبایلەكە دەربهێنە.

وشككردنەوەی مۆبایل

دوای هەنگاوەكانی سەرەوە، هەنگاوی وشككردنەوەی مۆبایل دێت، هەوڵ بدە بە پەڕۆیەكی نەرم شاشە و شوێنەكانی پاتری و دەنگ و شەحن و میمۆری و سیمكارت وشكی بكەیتەوە.

دواتر هەوڵ بدە بە گێسكی كارەبایی ئاوە زیادەكانی نێو مۆبایلەكەت دەربهێنیت، هەرگیز نەكەیت ئامێری مجەفە بەكاربهێنیت، چونكە بە گەرمی مجەفە زیان بە ماددە پلاستیكەكانی نێو مۆبایلەكەت دەگەیەنیت.

دوای ئەنجامدانی ئەم كارانە، هەوڵ بدە مۆبایلەكەت لەبەردەم پانكەیەك دابنێیت، یاخود لە شوێنێك دایبنێ كە شوێنی هەواگۆڕكێی تێدا هەبێت، بۆ خێرا وشكبوونەوەش بەهیچ شێوەیەك لەبەردەم سۆپا و تیشكی خۆر داینەنێیت.

بۆ زانیاریش بۆچوونێكی هەڵە هەیە كە زۆرێك لە هاووڵاتییان ئەنجامی دەدەن، ئەویش ئەوەیە كە دوای تەڕبوون مۆبایلەكانیان دەخەنە نێو برنجەوە، ئەمە هەڵەیە و نابێت ئەنجام بدرێت، چونكە رەنگە ببێتە هۆكاری ئەوەی تۆز و گەردیلەی بچووك بچێتە نێو مۆبایلەكە و زیانی زۆری پێ بگەیەنێت.  

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.