Erbil 31°C سێشەممە 20 تشرینی یەکەم 21:05

سەرۆكی دیوان و كونسوڵی توركیا پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیان تاوتوێ كرد

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە فەوزی هەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە ئەرمان تۆپچو کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارێکدا کە فەلاح مستەفا یاریدەدەری سەرۆک بۆ کاروباری سیاسەتی دەرەوە و نیاز ساڵح بەرپرسی کاروباری دەرەوە و دیپلۆماسی لە سەرۆکایەتی، ئامادەی بوون، باس لە دۆخی ناوخۆ و ڕەوشی گشتیی ناوچەکە کرا و بیروڕا سەبارەت بە پەرەسەندن و پێشهاتەکانیان ئاڵوگۆڕ کرا.

پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو، تیایدا گفتوگۆی لایەنەکان و ئەو هەوڵ و هەنگاوانەی کە بە ئاراستەی سەرخستنی پرۆسەکە لە ئارادان خرانە ڕوو.

پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا و چۆنیەتیی پەرەپێدان و فراوانکردنیان، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.