زاناكان لە تۆژینەوەكانیاندا گەیشتوونەتە دەرئەنجامێكی دیكەی كاریگەرییەكانی ڤایرۆسی كۆڤید 19 لەسەر جەستەی مرۆڤ كە لە ساڵی 2020 بووە هۆكاری گیانلەدەستدانی هەزاران كەس و وەستانی ژیان بۆ ماوەیەكی دوور و درێژ.
رۆژنامەی (نیۆیۆڕك تایمز)ی ئەمەریكی بڵاوی كردەوە: لە نوێترین تۆژینەوەكاندا دەركەوتووە بەشێكی زۆری ئەو كەسانەی لە رابردوودا تووشی پەتای كۆڕۆنا بوونەتەوە، دووچاری كێشەی قۆڵۆن و ریخۆڵە و گەدە و كۆئەندامی هەرس بوونەتەوە.
تۆژینەوەكان دەریان خستووە 40%ی ئەو كەسانەی پێشتر دووچاری ڤایرۆسی كۆڤید 19 بوونەتەوە، كێشەیان لە كۆئەندامی هەرس و قۆڵۆن و ریخۆڵەكاندا دروست بووە، ئەو كێشانەش بۆ ماوەیەكی دوور و درێژ دەمێننەوە.
هەروەها دەریش كەوتووە كە ئافرەتان زیاتر تووشی كێشەكانی كۆئەندامی هەرس و قۆڵۆن و ریخۆلە دەبنەوە بەراورد بە پیاوان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.