لاوێكی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی سوهەیب ئەحمەدی لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەو شارە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.
رێکخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ بڵاویكردهوه، لاوێكی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی سوهەیب ئەحمەدی تەمەن 20 ساڵ لە گەڕەکی باوەجانیی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستهوخۆی هێزه ئهمنییهكانی ئێران کوژرا.
ئاماژه بهوهش كراوه، هێزەکانی ئێران بەبێ هیچ پاساوێک و ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختە تەقەیان لە سوهەیب ئەحمەدی کردووە کە لە ناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆی بووە.
شایەتحاڵێکی ڕووداوەکە بە رێكخراوی هەنگاوی ڕاگهیاندووه، یەکێک لە هێزە ئینتزامییەکان کە ناوبانگی شاوەیسی بووە سێ گولـلەی لە ملی سوهەیب داوە و کوشتوویەتی.
سوهەیب ئەحمەدی خەڵکی جوانڕۆیە و پیشە سەرتاش بووە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە و تەرمەکەی بۆ نەخۆشخانەی حەزرەتی رەسوڵ گواستراوەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.