بەشێك لە هاووڵاتییان پێیانوایە نووستن بەبێ گۆرەوی لە رووی تەندروستییەوە باشترە، بەڵام بەشێكی دیكە بۆچوونی جیاوازیان هەیە.
لە پێشیناندا هەمیشە ئەوەمان بەر گوێ كەوتووە كە نووستن بە گۆرەوی بەختی خراپ یاخود خەونی ناخۆش دروست دەكات، لە هەمانكاتیشدا ئەوەش گوتراوە كە گۆرەوی وا لە مرۆڤ دەكات زووتر بچێتە نێو خەوەوە، چونكە یارمەتیدەر دەبێت بۆ هاوسەنگبوونی پلەی گەرمی لەش.
لە نوێترین توێژینەوەی پزیشكیدا دەركەوتووە كە بەڵێ گۆرەوی یارمەتیدەر دەبێت بۆ زوو چوونە نێو خەوەوە، چونكە كاتێك قاچەكانی مرۆڤ گەرم دادەپۆشرێت دەبێتە هۆی دابەزینی پلەی گەرمی لەش.
رەنگە ئەمە بۆ هەموو كەس گونجاو نەبێت، بۆیە پزیشكەكان ئامۆژگاری هاووڵاتییان دەكەن بە ئارەزووی خۆیان بكەن، ئەگەر بە گۆرەوی نووستن ئاسوودەن لە كاتی نووستن گۆرەوی لەپێ بكەن، ئەگەریش پێی ئاسوودە نین، با لەپێی نەكەن.
بەڵام دەبێت رەچاوی ئەوەش بكەن، ئەگەر بە گۆرەوییەوە بخەون هەوڵ بدەن گۆرەوی سووف لەپێ بكەن، نەك پۆلیستەر و پەمۆ و ماددەی دیكە، چونكە سووف رێگە بەوە دەدات هەوا بەر قاچەكان بكەوێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.