Erbil 18°C یەکشەممە 20 نیسان 00:35

ڤیدیۆ.. ساتی رزگاركردنی هاووڵاتییەكی ئەمەریكی لە زیندانەكانی سووریا

کوردستان TV
100%

دوای حەوت مانگ لە دەستگیركردنی، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڤیدیۆی ئازادكردنی هاووڵاتییەكی ئەمەریكی لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی لە سووریا بڵاوكرایەوە.

هاووڵاتییە ئەمەریكییەكە ناوی (ترافێس تێرمان)ـە و حەوت مانگ بەر لە ئێستا بە مەبەستی حەجكردن بەشێوەی نایاسایی لە لوبنانەوە چووبووە نێو خاكی سووریاوە.

لە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت بەشێك لە هاووڵاتییان و ئەندامانی گرووپە چەكدارەكان تێرمان لەنێو خانوویەك دەبەنە دەرەوە دوای ئەوەی ناسنامەكەی ئاشكرا دەكرێت.

پێشتر وا نیشاندرابوو كە ئەمەی ڤیدیۆكەی بڵاوبووەتەوە ئۆستن تایسی رۆژنامەنووسی ئەمەریكییە كە بەر لە 12 ساڵ لە سووریا ونببوو، بەڵام دواتر زانرا كە ئەمە هاووڵاتییەكی دیكەی ئەمەریكییە بەناوی ترافێس تێرمان.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.