Erbil 18°C یەکشەممە 20 نیسان 00:35

لە سووریا ھەوڵەکان بەردەوامن بۆ ناسینەوەی ئەو بەندکراوانەی کە لە گرتووخانەکانی ئەسەد-دا کوژراون

کوردستان TV
100%


لە سووریا، ھاووڵاتییان بەردەوامن لە ھەوڵەکانیان بۆ زانینی چارەنووسی ڕۆلە و کەسوکارە بەندکراوانیان کە لە گرتووخانەکانی ڕژێمی ڕووخاوی سووریا، بەشار ئەسەد-دا بەھۆی ئەشکەنجەدانەوە کوژراوان، ئەوەش لە میانی وێنەی ئەو تەرمانانەی کە لەسەر دیواری نەخۆشخانەی موجتەھید لە دیمەشقی پایتەخت، ھەڵواسراون.

دوای بڵاکردنەوەی وێنەی تەرمی ئەو بەندکراوانەی کە لە گرتووخانەکانی ڕ‌ژێمی ڕووخاوی سووریا، بەشار ئەسەد-دا بەھۆی ئەشکەنجەدانەوە کوژراون، ژمارەیەکی زۆر لە ھاووڵاتییان لە بەردەم نەخۆشخانەی موجتەھید گردبوونەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە دەست کەوتوون، نزیکەی 40 تەرم کە ئاسەواری ئەشکەنجەدانیان پێوە دیارە، لە بەشی مەیتخانەی نەخۆشخانەی سەربازی حەراستا لە دیمەشق بۆ توێکاری گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی موجتەھید.

ھەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو بەندکراوانەی کە لە گرتووخانەکانی ڕ‌ژێمی ڕووخاوی بەشار ئەسەد لە ئەنجامی ئەشکەنجەدان کوژراون، زوو گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکە.


 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.