حكوومەتی نوێی سووریا بڕیاری دا گۆڕانكاری لە رۆژانی پشووی هەفتەی ناوەندەكانی خوێندن و سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگاكانی حكوومەت بكات.
بەگوێرەی بڕیارەكەی حكوومەتی راگوزەری سووریا بۆ لەمەدوا لە هەر هەفتەیەكدا دوو رۆژ پشوو بۆ ناوەندەكانی خوێندن و سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگاكانی حكوومەت دەبێت.
پشووەكە بریتی دەبێت لە رۆژانی هەینی و شەممەی هەموو هەفتەیەك.
پشووەكە تەنیا ئەو دامودەزگایانە ناگرێتەوە كە شێوازی كارەكانیان وا دەخوازێت لە كارەكانیان بەردەوام بن.
پێشتر لە سەردەمی دەسەڵاتداری بەشار ئەسەد تەنیا رۆژانی هەینی پشووی هەفتانەی ناوەندەكانی خوێندن و دامودەزگاكانی حكوومەت بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.