ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان سوپای سووریا و گرووپە چەكدارەكان لە شاری حەما لە سووریا، فەرماندەیەكی سوپای پاسدارانی ئێران كوژراوە كە ئەركی راوێژی سەربازی بووە بۆ سوپای سووریا.
میدیاكانی ئێران ئاشكرایان كرد: فەرماندە و راوێژكار (محەمەد رەزایی) سەر بە فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران لە شاری حەما لە سووریا كوژراوە.
ئەمە دووەم فەرماندە و راوێژكاری سەربازیی سوپای پاسدارانە لە شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان سوپای سووریا و گرووپە چەكدارەكان بێتە كوشتن، پێشتر لە رێكەوتی 28ی مانگی رابردوو عەمید كیومرس پوورهاشمی بەهەمانشێوە لەلایەن گرووپە چەكدارەكان لە ناوچەی ریفی رۆژئاوا كوژرابوو.
ئەمڕۆ پێنشجەممە سوپای سووریا بەفەرمی دانی بەوە دانا كە بەهۆی توندی شەڕ و پێكدادانەكان لەگەڵ گرووپە چەكدارەكان، شاری حەمایان چۆلكردووە و دەستیان بە پاشەكشە كردووە.
وێنە: فەرماندە محەمەد رەزایی كە لە شاری حەما كوژراوە:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.