جێگری سەرۆکی هەماهەنگیی هەرێمی بۆ کاروباری مرۆیی پێوهست به سووریا، ئاشکرای کرد، لەو کاتەوەی شەڕ و پێکدادانەکان لە سووریا دەستی پێ کردووە، 115 هەزار هاووڵاتیی لە پارێزگاکانی ئیدلب و حەلەبی سووریاوە ئاوارە بوونە.
لهم بارهیهوه دەیڤد کاردن سەرۆکی هەماهەنگیی هەرێمیی بۆ کارووباری مرۆیی پێویست بۆ سووریا ئاشکرای کرد تاکوو ئێستا 115 هەزار هاووڵاتیی لە پارێزگاکانی ئیدلب و حەلەبی سووریاوە بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکان لەسەر ماڵ و زێدی خۆیان ئاوارە بوون.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئهوهشی ئاشكرا كرد ژمارەی کوژراوانی شەڕ و پێکدادانەکانی سوپای سووریا و هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن بەرزبووەتەوە بۆ 704، لە نێوانیشیاندا 110 هاووڵاتی سڤیل هەیه، لەگەڵ 361 چەکداری ئۆپۆزسیۆن و 233 سەربازی سوپای سووریا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.