Erbil 31°C شەممە 25 تەمووز 16:18

رۆژی سێشەممەی داهاتوو پشووی فەرمییە

کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا، رۆژی سێشەممەی هەفتەی داهاتوو رێكەوتی 10ی ئەم مانگە لە سەرجەم دامودەزگانی حكوومەت پشووی فەرمی بێت.

نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڵاوی كردەوە: لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاردرا رۆژی سێشەممەی هەفتەی داهاتوو رێكەوتی 10/12/2024 لە سەرجەم ناوەندەكای خوێندن و دامودەزگاكانی حكوومەت پشووی فەرمی بێت.

پشووەكە بەهۆی ساڵیادی رۆژی سەركەوتن و رزگاركردنی تەواوەتی خاكی عێراقە لە دەستی رێكخراوی تیرۆریستانی داعش.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.