Erbil 11°C چوارشەممە 04 کانونی یەکەم 11:42

تێکشکێنەرێکی دەریایی و سێ کەشتی جەنگی ئەمریکا لە دەریا و کەنداوی عەدەن لەلایەن حووسییەکانەوە کرانە ئامانج

کوردستان TV
100%


حووسییەکان ڕایانگەیاند کە تێکشکێنەرێکی دەریایی و سێ کەشتی جەنگی ئەمریکایان لە دەریای عەرەبی و کەنداوی عەدەن، کردووەتە ئامانج.

تێکشکێنەرێکی دەریایی و سێ کەشتی جەنگی ئەمریکا لە دەریای عەرەبی و کەنداوی عەدەن لەلایەن حووسییەکانەوە کرانە ئامانج

گوتەبێژی سەربازیی حووسییەکان، یەحیا سەریع لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە چەکدارەکانیان، تێکشکێنەرێکی دەریایی و سێ کەشتی جەنگی سەربە سوپای ئەمریکایان بە ناوەکانی "Stena impeccable"، "Maersk Saratoga" و "Liberty Grace" لە دەریای عەرەبی و کەنداوی عەدەن، کردووەتە ئامانج.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا، ئاماژە بە ناوی تێکشکێنەرە دەریاییەکەی ئەمریکا نەدراوە.

ئەوەش خراوەتەوە ڕوو کە ھێرشەکە، بە ئاراستەکردنی 16 هاژه‌كی بالیستیکی و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان، ئەنجامدراوە.

باسی لەوەشکردووە کە ھێرشەکە، بە سەرکەتووی ئامانجەکانی پێکاوە.

تا ئێستا سوپای ئەمریکا، ھیچ ڕاگەیاندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.