پزیشکێکی منداڵان ئاماژەی بە چەند خواردن و خواردنەوەیەکی مەترسیدار کرد کە نابێت منداڵانی تەمەنی قوتابخانە بیخۆن.
منداڵانی تەمەن قوتابخانە نابێت خواردنی خێرا و وزەبەخش و چپسی پەتاتە و خواردنەوە گازییە بخۆن، هەروەها مایۆنیز و کەچاپ چونکە ئەم بەرهەمانە کاریگەری نەرێنییان لەسەر کۆئەندامی هەرس دروست دەکەن، هەروەها خواردنی ئەم جۆرە خۆراکانە دەبێتە هۆی زیادبوونی کێشی لەش لە منداڵدا.
خواردنی ئەو بەرهەمانە ، نەک هەر کێشەی تەندروستی کورتخایەن دروست دەکات، بەڵکو دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکانی کۆئەندامی هەرس، وەک هەوکردنی گەدە و هەوکردنی دوانزەگرێ.
جگە لەوەش ئەم خۆراکانە کاریگەرییان لەسەر پەنکریاس هەیە و خواردنەوە وزەبەخشەکان مەترسی لەسەر سیستەمی دەمار و دڵ و خوێنبەرەکان دروست دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.