بنكه و باره‌گاكانی گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران له دێره‌زووری سووریا بۆردومانكران.
چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراو شه‌وی رابردوو بنكه و باره‌گاكانی گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێرانیان له نزیك سنووره‌كانی عێراق له دێره‌زوور له باكووری سووریا به ئامانج گرت. هه‌ر له‌و باره‌وه روانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە، چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراو پێگه‌كانی گرووپه‌كانی سه‌ر به ئێرانیان له بیابانی موعەزیلە لە ناوچەی ئەلبوکەمال لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور به‌ئامانج گرتووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، زانیاریی سەبارەت بە ئەنجامی هێرشەکان و لایەنی هێرشکەر دیار نییە.
چه‌ند رۆژێكه گرووپه چه‌كداره‌كان هێرشێكی به‌رفراوانیان بۆسه‌ر حه‌له‌ب و ئیدلب ده‌ستپێكردووه و ده‌یان شار و شارۆچكه و گوندیان له‌ده‌ست رژێمی سووریا ده‌رهێناوه. به‌پێی زانیارییه‌كان له شه‌ڕ و پیكدادانهكاندا زیاتر له 300 كه‌س كوژراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.