توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردووە، بەرکەوتنی جەستە بە سەرمایەکی زۆر ڕەنگە یارمەتی مرۆڤ بدات باشتر بخەوێت.
توێژینەوەکە لەسەر بیست بەشداربوو ئەنجامدراوە و تەمەنیان بیست و سێ ساڵە، داوایان لێکراوە کە ڕۆژانە پێنج خولەکی لە “ژوورێکی سارد دابنیشن، کە ژوورێکە پلەی گەرمیەکەی، لەڕادەبەدەر نزمە؛ لەوانەیە بگاتە پلەی گەرمی سالب نەوەتی پلەی سەدی.
تاقیکردنەوەکە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام بوو.لە شەودا خۆبەخشەکان چەندین جۆری هەستەوەری مێشک و دڵیان بۆ چاودێریکردنی چالاکیی بایۆلۆجی و پێوانەکردنی کوالیتی خەو پێوانە کرا. هەروەها داوایان لێکرا کە ڕۆژی دواتر وەڵامی کۆمەڵێک پرسیار بدەنەوە سەبارەت بە خەوتنیان.
توێژەران جگە لە زیادبوونی ماوەی خەوتن و کوالیتییەکەی، هەروەها بۆیان دەرکەوتووە کە باری دەروونی بەشداربووان باشتر بووە و ئاستی دڵەڕاوکێیان کەم بووەتەوە. سوودەکانی بە تایبەتی بۆ ئافرەتان دەرکەوتن.ئۆلیڤیێر دوپوس، پسپۆڕی جوڵە لە زانکۆی مۆنتریال لە کەنەدا کە بەشداری لە توێژینەوەکەدا کردووە، دەڵێت: کاردانەوەی ئافرەتان و پیاوان یەکسان نەبوون.
ئەمە ئەوە دەردەخات کە پێویستە پێوانەی پلەی گەرمی بەپێی ڕەگەز ڕێکبخرێت، هەرچەندە ئەمە پێویستی بە لێکۆڵینەوەی زیاتر هەیە.
توێژینەوەکانی پێشووتر دەریانخستووە کە پلەی گەرمی سارد بۆ تەواوی جەستە دەتوانێت دڵ ئارام بکاتەوە دوای وەرزشکردن و یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردن و باشترکردنی تەندروستی گشتی دەدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.